ئایا دەستەواژەی "کوڕی خودا" بەو مانایە دێت کە مەسیح خودا نییە؟
نەخێر، دەستەواژەی "کوڕی خودا" واتای ئەوە
نییە کە مەسیح خودا نییە. بیر لەمە بکەوە، ئەگەر دەستەواژەی "کوڕی خودا"
مانای ئەوەیە کە مەسیح خودا نییە، کەواتە دەستەواژەی "کوڕی مرۆڤ" واتای
ئەوەیە کە مەسیح مرۆڤ نییە؟ بێگومان نەخێر، ئەوە راست نییە، بەڵکو دەستەواژەکە
بەکارهاتووە بۆ وەسفکردنی گەورەیی و شکۆی مەسیح کە کوڕی خودایە.
با پێکەوە سەیری چەند ئایەتێکی کتێبی پیرۆز بکەین،
1) عیسای مەسیح کوڕی خودایە. (مەتا ٢٦: ٦٣،
یۆحەنا ٢٠: ٣١، عیبرانییەکان ٤: ١٤)
2) ڕۆحهپیسهكانیش ههر كاتێك دهیانبینی
كڕنۆشیان بۆ دهبرد و هاواریان دهكرد: تۆ كوڕی خودای! (مەرقۆس ٣: ١١)
3) ئهو پیرۆزهی لێت دهبێت به كوڕی خودا
ناودهبردرێت. (لوقا ١: ٣٥)
4) ئەوانەی کە گوێ لە خودا دەگرن دەژین.
(یۆحەنا ٥: ٢٥)
5) پۆڵۆس باوەڕی بە کوڕی خودا هەبوو. (گەلاتیە
٢: ٢٠)
6) خودا نە سەرەتای هەیە نە کۆتایی.
(عیبرییەکان ٧: ٣)
7) خودا هاتووە بۆ ئەوەی ئیشەکانی شەیتان لەناو
ببات. (١ یۆحەنا ٣: ٨)
8) بە کوڕی خودا بکە بۆ ئەوەی ژیانی
هەتاهەتاییت بەدەستبێنیت. (١ یۆحەنا ٥: ١٣)
ئەوەتا بە ڕوونی دیارە کە
مەسیح کوڕی خودایە، رۆحی پیس کڕنۆشی بۆ برد، پۆڵۆس باوەڕی پێی هەبوو، سەرەتا و
کۆتایی نییە، و بەهۆی باوەڕمان پێی ژیانی هەتاهەتاییمان هەیە. بێگومان ئەمانە
پێمان دەڵێن کە مەسیح زۆر زیاترە لە مرۆڤێکی ئاسایی.
یۆحەنای قوتابی زۆر روونتر
پێمان دەڵێت کە عیسای مەسیح کوڕی خودایە.
"لهبهر ئهم هۆیه
جولهكهكان زیاتر ههوڵیان دهدا بیكوژن، چونكه تهنها شهممهی نهدهشكاند، بهڵكو
دهیگوت كه خودا باوكییهتی، خۆی لهگهڵ خودا یهكسان دهكرد." (یۆحەنا ٥:
١٨)
سەرنج بدەن کە خودا باوکی
عیسایە واتای ئەوەیە کە عیسا یەکسانە لەگەڵ خودا. هەربۆیە لە کۆتاییدا بۆمان
دەرکەوت کە بەکارهێنانی دەستەواژەی "کوڕی خودا" نەک تەنیا خودایەتی
مەسیح رەتناکاتەوە بەڵکو پێداگری لەسەر دەکات.
تەرجەمەی لە ئینگلیزییەوە:
بنیامین بارامی
ژێدەر: carm.org
مەسیح تەنها پێغەمبەرێکە و هیچی تر
ReplyDelete