بنچینەی ڤالانتاین چییە؟
ئایا مەسیحییەکان دەتوانن ئەم ڕۆژە پیرۆز بکەن؟
یەکەم کارتی ڤالانتاین لە
دەوروبەری ساڵی ١٨٠٦ز بڵاوکرایەوە. هەموو ساڵێک نزیکەی یەک ملیۆن کارتی تایبەت بە
ڤالانتاین لە رۆژی چواردەی شوباتدا دەنێردرێت، کە لە ٨٥٪ ی دەدرێن بە کچان. لە
دوای ناردنی کارتە مەسیحییەکان، کارتی ڤالانتاین دووەم کارتە لە زۆریی ژمارەدا.
مێژووی سەرهەڵدانی ڤالانتاین و چۆنیەتی گەیشتنی بەم ڕۆژە هەتا ڕادەیەکی زۆر
ناڕوونە. قەشە ڤالانتاین لە سەدەی سێیەمی زایینیدا لە ڕۆما خزمەتی کردووە.
کلاودیۆسی ئیمپراتۆری رۆم، بڕیاری دا کە سەربازەکانی بە زگورتی بهێڵێتەوە.
هەربۆیە، ئیمپراتۆر هاوسەرگیری سەربازەکانی قەدەغە کرد.
یەکێک لە گریمانەکان
لێرەدا ئەوەیە کە قەشە ڤالانتاین هەر بەردەوام بووە لە گەیاندنی ئەو سەربازە
گەنجانە بە خۆشەویستەکانیان و ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ جێبەجێکردوون. دواتر کە
ئیمپراتۆر بەمە دەزانێت، ڤالانتاین دەگرێت و زیندانی دەکات. بەپێی هەندێک لە
سەرچاوەکان، ڤالانتاین لە زیندان عاشقی کچی بەرپرسی زیندانەکە دەبێت، هەربۆیە
کارتێک دەنێرێت بۆ خۆشەویستەکەی و لەسەری دەنووسێت: "لەگەڵ خۆشەویستیم،
ڤالانتاینەکەت." بەڵام گریمانەیەکی دیکە ئەوەیە کە قەشە ڤالانتاین دژی
ئیمپراتۆری ڕۆمانی وەستاوەتەوە و یارمەتی زیندانییە مەسیحییەکانی داوە کە لە سزای
رۆمانییەکان رزگاریان بێت.
قەشە ڤالانتاین لە دەوروبەری ساڵی ٢٧٠ ز کۆچی دوایی کردووە. هەندێک کەسی دیکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەوانەیە کڵێسا ویستبێتی لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا ئاهەنگ بگێڕن تاوەکو فێستیڤاڵی لوپەرکەیلیا* ی ڕۆمانی بگۆڕن بۆ بۆنەیەکی مەسیحی. زۆربەمان حەزدەکەین کە لە ڕۆژی ڤالانتایندا "ناز"ی خۆشەویستانمان بکێشین و دیاری و کارتی پڕ لە وێنەی دڵ و هەست و سۆز و پەیامی هاوڕێیەتی بۆ یەکتری بنێرین.
قەشە ڤالانتاین لە دەوروبەری ساڵی ٢٧٠ ز کۆچی دوایی کردووە. هەندێک کەسی دیکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەوانەیە کڵێسا ویستبێتی لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا ئاهەنگ بگێڕن تاوەکو فێستیڤاڵی لوپەرکەیلیا* ی ڕۆمانی بگۆڕن بۆ بۆنەیەکی مەسیحی. زۆربەمان حەزدەکەین کە لە ڕۆژی ڤالانتایندا "ناز"ی خۆشەویستانمان بکێشین و دیاری و کارتی پڕ لە وێنەی دڵ و هەست و سۆز و پەیامی هاوڕێیەتی بۆ یەکتری بنێرین.
گرنگە ئەو ڕاستییە بزانین کە لە کتێبی پیرۆزدا هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەوە نەکراوە کە نابێت
مەسیحییەکان لە ڕێگەی پێدانی گوڵ و مۆم و کارت بە
خۆشەویستانیان ڤالانتاین پیرۆز بکەن. پیرۆزکردنی پشووەکان بڕیارێکی تایبەتە لە نێوان خۆت و خودا. هەندێک لە
مەسیحییەکان لەو باوەڕەدان کە گرنگیدان بە بۆنە و ئاهەنگەکانی بێباوەڕان شتێکی هەڵەیە
بەڵام هەندێکی دیکە پێیان وایە کێشە نییە و شتێکی ئاسایی و بێ زیانە. ئەوەی لە
هەمووی گرنگترە ئەوەیە کە پیرۆزکردن یان نەکردنی بۆنو مەراسیمەکان نابێت ببێتە هۆکاری
شانازیکردن و خۆهەڵکێشان یان دابەشبوونی مەسیحییەکان.
* لوپەرکەیلیا: فێستیڤاڵێکی سەردەمی کۆنی رۆمانییەکانە کە لە پازدەی شوباتی هەموو ساڵێک ئەنجام
دەدرا لە پێناو نزاکردن بۆ خستنەوەی وەچە و نەمانی نەخۆشی.
تەرجەمەی لە ئینگلیزییەوە: بنیامین بارامی
ژێدەر: gotquestions.org
No comments:
Post a Comment