ئایا کفرە ئەگەر بڵێین خودا کوڕی
هەیە؟
بۆ نموونە ئەگەرکەسێک بڵێت کە "تۆ
کوڕی دار سەرووەکانی" واتای ئەوەیە کە تۆ خەڵکی لوبنانی. یان ئەگەر پێت بڵێ
کە "تۆ خەڵکی نیلی" مەبەستی ئەوەیە کە تۆ خەڵكی میسری. ئەگەر بڵێین
مەسیح کوڕی خودایە، واتای ئەوەیە کە مەسیح لە خوداوە هاتووە. کاتێک فریشتەکە بۆ مریەم
دەرکەوت، گوتی: "کەسە پیرۆزەکە لەدایک دەبێت و بە کوڕی خودا
ناودەبردرێت." واتە ناونیشانەکەی ئەوە دەبێت.
بێگومان شوێنکەوتوانی مەسیح هەرگیز
ناڵێن کە خودا پەیوەندی جنسی لەگەڵ مریەم هەبووە، حاشا!
ئیشایای پێغەمبەر دەڵێت: "چونكه كوڕێكمان دهبێت،
كوڕێكمان پێدهدرێت و سهركردایهتی دهكهوێته سهرشانی. ناوی لێ دهنرێت سهرسوڕهێنهر و
ڕاوێژكار، خودای به توانا، باوكی ههتاههتایی، میری ئاشتی" (ئیشایا ٩: ٦).
عیسا خودا بوو، لەڕێگەی مریەمەوە بوو بە مرۆڤ. ئەو خودایە و کوڕی
خودایە لە هەمان کاتدا.
بۆچی یەزدان ڕێگەی دا کە مەسیح لەڕێگەی مریەمی پاکیزەوە
لەدایکبێت؟
لەبەرئەوەی مەسیح تەنیا لە ڕێگەی کچێکەوە لەدایکبوو، بەبێ
هەبوونی باوکی جەستەیی، کەواتە مەسیح سروشتی گوناهباری ئادەم و حەوای وەرنەگرتووە.
کاتێک ئادەم و حەوا گوناهیان کرد، لەڕێگەی نەوەکانیانەوە، سروشتە گوناهبارییەکەیان
نەوە لەدوای نەوە گواستەوە بۆ ئێمە.
ئێمە هەموومان وەکو گوناهبار لەدایکبووین. ئێمە بەجۆرێک
لەدایکبووین کە حەزدەکەین بەشێوەی خۆمان کارەکانمان ئەنجام بدەین، بەو جۆرەی کە
خۆمان دەمانەوێ، لەجێگەی ئەوەی بە قسەی خودا بکەین و بە شێوەی ئەو ئەنجامی بدەین.
ئێمە هەموومان گوناه دەکەین. هەر لەبەرئەوەشە کە داودی پێغەمبەر هاوار دەکات و
دەڵێت: "ئهوهتا من به زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم لهو كاتهوه كه
دایكم سكی به من پڕ بووه" (زەبووری ٥٥: ١) هەموومان بە گوناهەوە
لەدایکبووین و وەکو گوناهبار دەژین، هەربۆیە پێویستمان بە ڕزگارکارە.
بەڵام تەنیا ئەو کاتە مەسیح دەیتوانی ڕزگارمان بکات ئەگەر بێتو
سروشتێکی جیاوازی لەوەی ئێمە هەبوایە. دەبوا لە ڕۆحی پیرۆزی خودا بوایە، کە بە هیچ
شێوەیەک گوناهی نییە. ئیشایا دەڵێت: "هیچ فڕوفێڵێکی نەبوو."
بەهیچ جۆرێک گوناهی نەبوو.
لە پەیمانی کۆندا دەیخوێنینەوە کە خودا لە شێوەی ئاگری گژوگیایەک
خۆی نیشان موسا دا. لە شێوەی دەنگێک لە ئاسمانەوە، قسەی لەگەڵ ئیبراهیم کرد. کێ
دەڵێت کە خودا ناتوانێت شێوەی مرۆڤ وەربگرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێمەی مرۆڤ بدوێت و
قسەمان لەگەڵ بکات؟
تەرجەمەی لە ئینگلیزییەوە: بنیامین بارامی
ژێدەر: everystudent.com
No comments:
Post a Comment