چۆن
دەتوانم ببم بە مەسیحی؟
یەکەم هەنگاو
بۆ ئەوەی بتوانیت ببیت بە مەسیحی ئەوەیە کە دەبێت لە دەستەواژەی
"مەسیحی" تێبگەیت. بنچینەی وشەی مەسیحی دەگەڕێتەوە بۆ شاری ئەنتاکیا لە
سەدەی یەکەمیی زاییندا (سەیری کرداری نێردراون ١١: ٢٦ بکە). دەکرێت وشەی مەسیحی لە
سەرەتادا وەکو جنێو لەبەرانبەر شوێنکەوتوانی عیسادا بەکارهاتبێت. مەسیحی لەڕاستیدا
واتە "عیسای مەسیحی بچووک." بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی کات، شوێنکەوتوانی
مەسیح وشەی مەسیحییان بۆ خۆیان بەکاردەهێنا و بەو شێوەیە خۆیان دەناساند. ئەگەر بە
کورتی پێناسەیەکی مەسیحی بکەین ئەوا دەڵێین: "مەسیحی ئەوە کەسەیە کە
شوێنکەوتووی عیسای مەسیحە."
بۆچی دەبێت
ببم بە مەسیحی؟
مەسیح لە
(مەرقۆس ١٠: ٤٥) دەفەرموێت: "كوڕی مرۆڤ نههاتووه تاكو
خزمهت بكرێت، بهڵكو خزمهت بكات و ژیانی خۆی وەک خوێنبایی لهبری زۆر کەس بهخت بكات." ئێستا ئەم پرسیارە دێتە
گۆڕێ؛ بۆچی دەبێت کەسێک لەپێناومان ببێتە خوێنبایی؟ خوێنبایی بەو پارەیە دەوترێت
کە بۆ ڕزگارکردنی زیندانی دەدرێت. زۆر جاریش خوێنبایی لەو کاتەشدا بەکاردێت کە
کەسێک دەڕفێنرێت و دەدزرێت و دەخرێتە زیندانەوە تا ئەوە کاتەی خوێنباییەک بۆ
ئازاردکردنی نەدرێت.
مەسیح، خوێنبایی ئێمەی دا بۆ ئەوەی لە
کۆت و بەند ڕزگارمان بکات. کۆت و بەندی چی؟ کۆت و بەندی گوناه و دەرەنجامەکانی، کە
مردنی جەستەیی و جیابوونەوەی ئەزەلییە لە یەزدان. بۆچی مەسیح دەبێت ئەم خوێنباییە
بدات؟ چونکە ئێمە هەموومان گوناهبارین (ڕۆما ٣: ٢٣)، هەربۆیە شیاوی ئەوەین کە
یەزدان مەحکوممان بکات (ڕۆما ٦: ٢٣). مەسیح چۆن خوێنبایی ئێمەی دا؟ بە مردنی لەسەر
خاچ تاکو سزای گوناهەکانی ئێمە بدات (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ٣، دووەم کۆرنسۆ ٥: ٢١).
چۆن مردنی مەسیح کافییە بۆ هەموو گوناهەکانمان؟ عیسا خودا بوو لە شێوەی مرۆڤدا،
خودا هاتە سەر زەوی بۆ ئەوەی وەکو ئێمەی لێ بێت و لەپێناو گوناهەکانماندا بمرێت (یۆحەنا ١: ١، ١٤).
خودابوونی مەسیح وای کرد کە مردنەکەی نرخ و بەهایەکی بێکۆتای هەبێت و کافی بێت بۆ کەفارەتی
گوناهی هەموو مرۆڤەکان (یەکەم یۆحەنا ٢: ٢). زیندوبوونەوەی مەسیح لەدوای مردنی،
بەڵگەی ئەوەیە کە مردنەکەی قوربانییەکی تەواو بوو، هەروەها بەڕاستی بەسەر گوناه و
مردندا زاڵبوو.
چۆن دەتوانم ببم بە مەسیحی؟
ئەمە باشترین بەشی ئەم بابەتەیە. لەبەر
ئەوەی خودا ئێمەی خۆشدەوێت هەربۆیە زۆر ئاسانە کە ببیت بە مەسیحی. تاکە شتێک کە
دەبێت بیکەیت ئەوەیە کە مەسیح وەکو ڕزگارکاری خۆت قبووڵ بکەیت، باوەڕ بەوە بکەیت
کە مردنەکەی قوربانییەکی تەواو بوو بۆ گوناهەکانت (یۆحەنا ٣: ١٦)؛ هەروەها بە تاکە
ڕزگارکاری خۆتی بزانیت (یۆحەنا ١٤: ٦؛ کرداری نێردراوان ٤: ١٢). مەسیحی بوون تەنیا
کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و دابونەریت نییە و هیچی دیکە؛ پێت وابێت کە ئەگەر بڕۆیت بۆ
کەنیسە و هەندێ کار بکەیت و هەندێ کاری دیکەش نەکەیت ئیدی تۆ مەسیحیت و
شوێنکەوتووی عیسای مەسیحی. مەسیحی بوون واتە هەبوونی پەیوەندی شەخسی و تاکەکەسی
لەگەڵ عسای مەسیح. تاکی مەسیحی بەهۆی باوەڕەوە پەیوەندی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە.
ئامادەی ببیت بە مەسیحی؟
ئەگەر ئامادەی ببیت بە مەسیحی بە
قبووڵکردنی عیسای مەسیح وەکو ڕزگارکاری شەخسی خۆت، تەنیا پێویستە باوەڕت هەبێت.
ئایا لەوە تێدەگەیت و باوەڕت بەوە هەیە کە گوناهباریت و شایانی ئەوەی کە یەزدان
حوکمت بەسەردا بدات و مەحکومت بکات؟ ئایا لەوە تێدەگەیت و باوەڕت بەوە هەیە مەسیح
سزاکەی تۆی بەئەستۆ گرت و لەجێگەی تۆ گیانی سپارد؟ ؟ ئایا لەوە تێدەگەیت و باوەڕت
بەوە هەیە کە مردنی مەسیح قوربانییەکی تەواو بوو لەپێناو گوناهەکانت بدرێت؟ ئەگەر
وەڵامی ئەم پرسیارانەت بەڵێیە، ئەوا زۆر بەسادەیی مەسیح وەکو ڕزگارکاری خۆت قبووڵ
بکە. لەڕێگەی باوەڕەوە مەسیح قبووڵ بکە، بەتەواوی و تەنیا و تەنیا متمانە بە ئەو بکە.
بەم شێوە ئاسانە دەتوانی ببیتە مەسیحی!
پیرۆزە ئێستا تۆ شوێنکەوتووی مەسیحی و
دەتوانی بە خۆت بڵێی مەسیحی!
تەرجەمەی لە
ئینگلیزییەوە: بنیامین بارامی
ژێدەر: gotquestions.org
No comments:
Post a Comment