لە ڕوانگەی باوەڕی مەسیحییەتەوە، ئایا دەکرێت کچ و کوڕێک کە هاوسەرگیریان نەکردوە پێکەوە بژین؟
نەخێر، کچ و کوڕێک کە هاوسەرگیریان نەکردووە ناکرێت و
بۆیان نییە پێکەوە بژین. سەرەڕای ئەوەی کە کۆمەڵگای نائایینی (سێکیولار) پشتگیری
ئەم چەشنە گوناهەیە دەکات بەڵام کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت کە ژن و پیاوێک کاتێک
دەتوانن پێکەوە بژین کە هاوسەرگیریان کردبێت. جووت بوون تەنها دەبێت لە چوارچێوەی
خێزاندا بێت و دروست نییە تەنیا بە مەبەستی خۆشی وەرگرتن و حەز و ئارەزوو
بەکاربێت. ئەگەر تەنیا بە مەبەستی خۆشی وەرگرتن و حەز و ئارەزوو بەکارهات ئەوا بەواتای
سوکایەتی و بێڕێزیکردن دێت و هانی خەڵکی دەدات لە دەرەوەی پەیوەندی پارێزراوی
خێزاندا پەیوەندی سۆزداری پێکبێنن؛ هەروەها منداڵ لە دەرەوەی خێزان دروست بکەن و
پێش لەدایکبوونیی لەناویببەن.
وشەی خودا پێمان دەڵێت کە لە هەموو شێوەیەکی خراپە دوور
کەوینەوە (یەکەم سالۆنیکی ٥: ٢٢). کەواتە ئەگەر کچ و کوڕێک کە هاوسەرگیریان نەکردووە
دەتوانن پێکەوە بژین ئەگەر بێتو جووت نەبن؟ نەخێر ناتوانن چونکە ناتوانیت خۆت لە
شێوە خراپە گوناهباریەکە بپارێزیت. لەبەرئەوەی کە ئێمە دەبێت گوێڕایەڵی خودا بین
نەوەک مرۆڤ (کردار ٥: ٢٩) کەواتە دەبێت کارەکانمان لەگەڵ ویستی خودا بگونجێت.
زەواج رێگە بە کچ و کوڕ دەدات کە بەشێوەیەکی بەڕەوشت و
دروست لەگەڵ یەکدی بژین. کەواتە ئەو دوانانەی کە هاوسەرگیریان نەکردوە ناتوانن
پێکەوە بژین.
تەرجەمەی
لە ئینگلیزیەوە: بنیامین بارامی
ژێدەر: carm.org
No comments:
Post a Comment