ئایا
مەسیحییەکان دەتوانن لەگەڵ نامەسیحییەکاندا هاوسەرگیری بکەن؟
ژیرانە نییە
کە مەسیحییەک لەگەڵ نامەسیحییەکدا پەیوەندی خۆشەویستی هەبێت، هاوسەرگیری کردن
لەگەڵ نامەسیحیدا یەکێک نییە لە بژاردەکان. (دووەم کۆرنسۆس ٦: ١٤) دەڵێت: "لهگهڵ
بێباوهڕان لهژێر یهك نیرەدا مهبن." ئەگەر بیهێنینە بەرچاوی خۆمان کە دوو گای جیاواز
نیرەیەکیان لە ملە، لەجێگەی ئەوەی پێکەوە زەویییەکە بکەڵێن یان بارەکە ڕابکێشن،
دژی یەکتر کار دەکەن و هەموو کارەکە خراپ دەکەن. هەرچەندە ئەم ئایەتە بەتایبەتی
باسی هاوسەرگیری ناکات، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەسەر پەیوەندی هاوسەرگیریدا جێبەجێ
دەکرێت. دەقەکە بەردەوام دەبێت و دەڵێت کە هیچ ڕێکەوتنێک لەنێوان مەسیح و شەیتاندا
نییە. دەکرێت بە هیچ جۆرێک هەماهەنگیی ڕۆحی لەنێوان مەسیحی و نامەسیحیدا نەبیت. پۆڵس
بەردەوام دەبێت و بیر باوەڕدارەکان دێنێتەوە کە ئەوان پەرستگای ڕۆحی پیرۆزن کە
خاوەنی دڵ و ڕزگاری ئەوانە (دووەم کۆرنسۆس ٦: ١٥- ١٧). لەبەرئەوە دەبێت خۆیان لە
جیهان جیا بکەنەوە و سەربە جیهان نەبن، وەک دەزانین هیچ پەیوەندییەکیش وەکو
پەیوەندی هاوسەرگیری کەسەکان لەیەکتر نزیک ناکاتەوە.
هەروەها کتێبی
پیرۆز لە ئایەتێکی دیکەدا دەڵێت: "ههڵمهخهڵهتێن، پهیوهندی
خراپ ڕهوشتی جوان تێكدهدات" (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ٣٣). پەیوەندی نزیک لەگەڵ
تاکی نامەسیحی، دەکرێت هەر زوو ببێتە هۆی ڕێگریکردن لە نزیکبوونت لە مەسیح و لە
باوەڕ دوورت بخاتەوە. ئێمە بانگ کراوین کە پەیامی مەسیح بۆ ونبووان ڕابگەیەنین
نەوەک پەیوەندی نزیکی سۆزداریمان لەگەڵیان هەبێت. ئاساییە ئەگەر هاوڕێی کەسی
نامەسیحی بین بەڵام نابێت لە هاوڕێیەتی زیاتر تێبپەڕێت و بگاتە پەیوەندی سۆزداری و
هاوسەرگیری.
ئەگەر ئێستا لەگەڵ کەسێکی نامەسیحی
پەیوەندی خۆشەویستیت هەیە، کامە لەمانە لەپێشینەیە بۆ تۆ، پەیوەندی سۆزداری یان مزگێنیدان
بەو کەسە ونبووە؟ ئەگەر تۆی باوەڕدار لەگەڵ بێباوەڕێک هاوسەرگیری بکەیت، چۆن
دەتوانی پەیوەندییەکی نزیکی ڕۆحی لە ژیانی خێزانداریتاندا بەرهەم بێنیت؟ چۆن دەتوانن
خێزانێکی نموونەیی پێکبێنن ئەگەر هاتوو لەسەر گرنگترین شتی جیهان، کە عیسای مەسیحە
هاوڕا نەبن؟
تەرجەمەی لە ئینگلیزییەوە: بنیامین بارامی
ژێدەر: gotquestions.org
No comments:
Post a Comment