شوێن پێ لە لمدا
شەوێکیان خەوێکم بینی
بە درێژایی کەناری دەریادا دەڕۆیشتم لەگەڵ پەروەردگارمدا
لە تاریکی شەوە زەنگدا، ئاسمان دەردرەوشایەوە
بیرەوەرییەکانم وێنەکانی ژیانمی دەهێنایە بەرچاوم
هەموو جارێک لە لمەکەدا دوو شوێن پێم دەبینی
شوێن پێکانی خۆم و شوێن پێکانی پەروەردگارم
کاتێک کە دوا وێنە خۆی کێشایەوە لەبەرچاون
ئاوڕێکم دایەوە بۆ دواوە، داچڵەکیم کاتێک کە بینیم
لە زۆر جێگای رێگای ژیانمدا تەنها یەک شوێن پێ دیار بوو
ئەویش سەخترین کاتەکانی ژیانم بوون
بە پەرۆشەوە لە پەروەردگارم پرسی!
گەورەم، ئەو کاتەی باوەڕم هێنا و رێگەی تۆم گرتە بەر
پەیمانت پێدام، کە تۆ لە هەموو رێگایەکدا لەگەڵمدا بیت
بەڵام ئێستا دەبینم کە لە سەخترین کاتەکانی ژیانمدا
تەنها یەک شوێن پێ لە لمەکەدا دیارە
بۆچی بە تەنها منت بەجێهێشت، کاتێک کە من تۆم پێویستە؟
لێرەدا ئەو وەڵامی دامەوە:
منداڵە خۆشەویستەکەم!
من تۆم خۆش دەوێت، هیچ کاتێکیش بە تەنها بەجێت ناهێڵم
دڵنیابە لەوەی زیاتر لە کاتی پێویست و تەنگانەدا
لەگەڵتدام
لەو شوێنەدا کە تەنها یەک شوێن پێ دەبینیت
ئەوە من تۆم بە باوەش هەڵگرتبوو.
نووسەر: Margaret Fishback
تەرجەمەی لە ئەڵمانییەوە: Schloma