ئایا دڵنیای لەوەی کە ژیانی ئەزەلی و جاویدانیت هەیە و
کاتێک کە دەمریت دەچیتە بەهەشت؟ خودا دەیەوێت کە تۆ دڵنیا بیت لەوە! کتێبی پیرۆز
دەڵێت: "ئه‌مانه‌م
بۆ ئێوه نووسی كه باوه‌ڕتان به ناوی كوڕی خودا هه‌یه، تاكو بزانن ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان
هه‌یه" (یۆحەنا ٥: ١٣).
وای دابنێ ئێستا لەبەردەم پەروەرگار راوەستاویت،
پەروەدگار لێت دەپرسێت "بۆچی دەبێت بهێڵم بڕۆیتە بەهەشت؟ وەڵامی تۆ چی دەبێت؟
پێناچێت بزانی لە وەڵامدا چی بڵێیت. ئەوەی کە دەبێت بیزانێت ئەوەیە کە خودا خۆشی
دەوێین و رێگەیەکی بۆ دابین کردووین کە دڵنیاین ژیانی هەمیشەییمان لەو شوێنە
بەسەردەبەین. کتێبی پیرۆز بەم شێوەیە باسی دەکات: "چونكه خودا به‌م جۆره
جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت كوڕه تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی
پێ بهێنێت له‌ناو نه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت" (یۆحەنا ٣: ١٦).
سەرەتا دەبێت ئەو کێشەیە بزانین کە رێگریمان دەکات لە
چوونە بەهەشت. ئەمە کێشەکەیە، سروشتی گوناهباری ئێمە رێگە نادات پەیوەندیمان لەگەڵ
یەزدان هەبێت. ئێمە بە سروشت و بە ئیختیاری خۆمان گوناهبارین. "لەبەرئەوەی
هەموو گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا کەوتن" (رۆما ٣: ٢٣). ئێمە ناتوانین
خۆمان، خۆمان رزگار بکەین. "چونكه به نیعمه‌ت ڕزگارتان بوو به‌هۆی باوه‌ڕ،
ئه‌مه‌ش له خۆتانه‌وه نییه، به‌ڵكو دیاری خودایه، به كردار نییه، تاكو
كه‌س شانازی نه‌كات" (ئەفەسۆس ٢: ٨، ٩). "چونكه كرێی گوناه مردنه، به‌ڵام
دیاری خودا ژیانی هه‌تاهه‌تاییه له عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆمان" (رۆما
٦: ٢٣).
خودا پیرۆز و دادپەروەرە، بۆیە دەبێت سزای گوناه بدات،
لەگەڵ ئەوەشدا خودا ئێمەی خۆش دەوێت و بەخشینی بۆ دەستەبەر کردووین، "منم
رێگا و راستی و ژیان، کەس نایەت بۆ لای باوکەکە بەهۆی منەوە نەبێت" (یۆحەنا
١٤: ٦). مەسیح لەسەر خاچ لەبەر ئێمە خۆی کردە قوربانی، "چونكه مه‌سیح
ته‌نها جارێك له‌به‌ر گوناه مرد، بێ‌تاوان له پێناوی تاوانباران، تاكو له خودامان
نزیك بكاته‌وه" (١ پەترۆس ٣: ١٨). مەسیح لە مردن هەڵستێنرایەوە، "ئەوەی
لە پێناوی گوناهمان بە گرتن درا و لە پێناوی بێ‌تاوان کردنمان هەڵستێنرایەوە"
(رۆما ٤: ٢٥).
با بگەڕێینەوە سەر پرسیارە سەرەکییەکە، "چۆن بزانم
کە دوای مردن بەدڵنیاییەوە دەڕۆم بۆ بەهەشت؟" ئەمە وەڵامەکەیە، "باوەڕ
بە پەروەدگار عیسای مەسیح بهێنە، رزگارت دەبێت" (کردار ١٦: ٣١). "هه‌موو
ئه‌وانه‌ی پێشوازییان لێی كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، مافی پێدان
ببنه منداڵی خودا" (یۆحەنا ١: ١٢). تۆ دەتوانی ژیانی جاویدانی و ئەزەلی
وەکو دیارییەک وەربگریت. "دیاری خودا ژیانی هه‌تاهه‌تاییه له عیسای مه‌سیحی
پەروەدگارمان" (رۆما ٦: ٢٣). هەر ئێستا دەتوانی دەست بکەیت بە ژیانێکی پڕ
و واتادار. مەسیح دەفەرموێت: "من هاتووم تاكو ئه‌وان ژیانیان هه‌بێت،
ژیانێكی پڕ" (یۆحەنا ١٠: ١٠). دەتوانی تاهەتایە لەگەڵ مەسیح لە بەهەشت
بژیت، چونکە خۆی پەیمانی داوە و دەفەرموێت: "كه ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئاماده‌كردن،
دێمه‌وه و ده‌تانبه‌مه لای خۆم، تاكو ئێوه‌ش له‌و شوێنه بن كه من لێی ده‌بم"
(یۆحەنا ١٤: ٣).
ئەگەر دەتەوێت مەسیح وەکو رزگارکا‌ر قبووڵ بکەیت و خودا
لە گوناهەکانت خۆش بێت، دەتوانی بەم شێوەیەی خوارەوە نوێژ بکەیت. دەبێت بڵێین کە
وتنی ئەم نوێژە یان هەر نوێژێکی دیکە رزگارت ناکات بەڵکو ئەوە متمانە بوونە بە
مەسیح کە دەبێتە هۆی بەخشینی گوناهەکانت. ئەم نوێژە رێگەیەکە بۆ دەربڕینی
باوەڕەکەت بە پەروەردگار و سوپاسکردنیەتی کە بەخشینی بۆ ئامادە کردوویت: "ئەی پەروەردگار، من دەزانم کە گوناهم بەرامبەر
کردوویت هەربۆیە شایانی ئەوەم کە سزام بدەیت. بەڵام عیسای مەسیح سزاکەی منی گرتە
ئەستۆی خۆی تاکو من بەهۆی باوەڕم لە ئەودا ببەخشرێم. متمانەم پێتە کە رزگارم
دەکەیت. زۆر زۆر سوپاس ئەی خوداوەند بۆ نیعمەت و بەخشینە بێ هاوتاکەت!
ئامین!"
مەسیح بەرەکەتدارتان بکات!
تەرجەمەی لە
ئینگلیزییەوە:بنیامین بارامی
ژێدەر: gotquestions.org
No comments:
Post a Comment