کێ خودای درووست کردووە؟ خودا لە کوێوە هاتووە؟
بێباوەڕان و ئەوانەی گومانیان لە هەبوونی خودا هەیە بەگشتی
دەپرسن، ئەگەر هەموو شتێک بنەمای هەیە، کەواتە خوداش دەبێت بنەمای هەبێت. بەڵام ئەگەر خودا بنەمای هەبوایە ئەوا
ئەو کات پێمان نەدەوت خودا (هەروەها ئەگەر خودا خودا نەبێت، کەواتە خودا بوونی
نییە.) ئەم پرسیارە هەندێک لە پرسیاری " کێ خودای خەلق کردووە، کێ
خودای درووست کردووە" ئاڵۆزترە. هەموومان دەزانین کە هیچ شتێک لە خویەوە
پەیدا نابێت. کەواتە ئەگەر خودا "شتێکە" ئەوا خودا پێویستە بنەمایەکی
(سەرەتایەکی) هەبێت، راستە؟
پرسیارەکە هەندێک فەندوفێڵی هەیە چونکە ئەمە وادەکات
بڕۆنە ناو گریمانەیەکی هەڵەوە و پێیان وابێت کە خودا لە شوێنێکەوە هاتووە و
وادەکات کە پاشان بپرسن کە ئایا ئەو شوێنە کوێیە. وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە کە خودی
پرسیارەکە بێمانایە. وەکو ئەوە وایە کە بپرسی "شین چ بۆنێکی هەیە؟"
شین لە ناو ئەو بابەتانەدا نییە کە بۆنی هەیە، هەربۆیە پرسیارەکە مانای نییە و
هەڵەیە. بە هەمان شێوە، خودا لە ناو ئەو بانەتانەدا نییە کە دروستکراون یان
بنەمایان هەیە. خودا نە دروستکراوە و نە بنەمای هەیە، زۆر بە سادەیی، ئەو بوونی
هەیە .
چۆن دەزانین کە خودا بوونی هەبووە و هەیە و دەبێت و
درووست نەکراوە و بنەماشی نییە؟ ئێمە ئەمە دەزانین بەهۆی ئەوەی کە لە نەبوونەوە
هیچ شتێک نایەتە بوون. کەواتە، ئەگەر زەمانێک هەبووبێت کە هیچ شتێک بوونی
نەبووبێت، ئەوا ئێستا هیچ شتێک بوونی نەدەبوو. بەڵام شتەکان بوونیان هەیە.
لەبەرئەوەی کە ناکرێت هیچ شتێک بە تەواوی بوونی نەبووبێت کەواتە دەبێت شتێک هەمیشە
بوونی هەبووبێت و هەبێت. ئەو شتە هەمیشە زیندووەی کە بوونی هەبووە و بوونی دەبێت
پێی دەڵێین "خودا".
خودا ئەو بوونە بێبنەمایەیە کە وای کردووە هەموو شتێکی
دیکە بنەمای هەبێت. خودا ئەو دروستکارەیە کە دروستنەکراوە و ئەم دونیایە و هەموو
شتێکی ناو ئەم دونیایەی دروست کردووە.
خودا بەرەکەتدارتان بکات.
تەرجەمەی لە ئینگلیزییەوە:
بنیامین بارامی
ژێدەر: gotquestions.org
No comments:
Post a Comment