کتێبی
پیرۆز لەبارەی بەڕۆژووبوونی مەسیحییەکانەوە چی دەڵێت؟
کتیبی
پیرۆز داوا ناکات کە باوەڕداران بەڕوژوو بن. یەزدان داوای نەکردووە یان ئەمری
نەکردووە کە باوەڕداران بەڕوۆژوو بن. بەڵام لە هەمان کاتدا، کتێبی پیرۆز دەڵێت کە
ڕۆژوو شتێکی باش و بەسوود و بەکەڵکە. لە (کرداری نێردراوان ١٣: ٢، ١٤: ٢٣)دا
هاتووە کە باوەڕداران پێش یەکلاییکردنەوەی بڕیارە گرنگەکان بەڕۆژوو دەبوون. نوێژ و
ڕۆژوو زۆربەی جار بەیەکەوە دێن (لۆقا ٢: ٣٧، ٥: ٣٣). بەگشتی کە باسی ڕۆژوو دەکرێت
بیر لە نان نەخواردن دەکەینەوە، بەڵام لەڕاستیدا ڕۆژوو دەبێت واتلێبکات کە چاوت لە
شتە دنییاییەکان دوور بکەوێتەوە و لەبەرانبەردا بەرەو یەزدان بڕۆیت و هەموو بیر و
هزرت لەسەر یەزدان بێت. ڕۆژوو ڕێگەیەکە کە بە هۆیەوە دەتوانین بۆ خۆمان و یەزدانی
دەربخەین کە پەیوەندیمان لەگەڵ یەزدان توندوتۆڵە و پەیوەندی تایبەتیمان لەگەڵی
هەیە. ڕۆژوو وامان لێدەکات کە ڕوانینێکی نوێمان هەبێت و متمانەمان لەسەر یەزدان
نوێ بکەینەوە.
هەرچەندە زۆربەی ئەو ڕۆژووانەی کە لە
کتێبی پیرۆزدا ئاماژەی بۆ کراوە، ڕۆژووی خواردنە، بەڵام بە شێوەی دیکەش دەتوانی
بەڕۆژوو بیت. هەرشتێک کە وەلاوە بنرێت تاکو تەواوی بیر و هزرمان لەسەر یەزدان بێت،
دەکرێت پێی بوترێت ڕۆژوو (سەیری یەکەم کۆرنسۆس ٧: ١- ٥ بکە). بەڕۆژوو بوون دەبێت
بۆ کاتێكی دیاریکراو بێت بەتایبەت ئەگەر پەیوەست بوو بە خواردنەوە. جەستەت زیانی
پێدەگات ئەگەر هاتوو بۆ ماوەیەکی زۆر نانت نەخوارد. بەڕۆژووبوون بۆ ئەوە نییە کە
سزای جەستەت بدەیت، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە ئاراستەی هزر و فکرت بەرەو یەزدان ببات. هەروەها نابێت ڕۆژوو وەکو "شێوازی بەرنامەی خۆراکی"
چاو لێبکەین. مەبەست لەو ڕۆژووەی کە لە کتێبی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە ئەوە نییە
کە بە هۆیەوە کێشت دابەزێنیت بەڵکو قوڵبوونەوەی پەیوەندییە لەنێوان باوەڕدار و
یەزداندا. هەموو کەسێک دەتوانێت بەڕۆژوو بێت بەڵام هەموو کەسێک ناتوانێت خۆی لە
خواردن دوور بخاتەوە بەهۆی هەبوونی نەخۆشی شەکرە و فشار و هتد. لە لایەکی دیکەوە، هەموو
کەسێک دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی دەستبەرداری هەندێک شت ببێت بۆ ئەوی لە یەزدان
نزیکتر ببێتەوە.
ئەگەر چاومان لەسەر شتە دنیاییەکان
لاببەین، باشتر دەتوانین هزر و فکرمان لەسەر مەسیح جێگیربکەین. ڕۆژوو ڕێگەیەک نییە
تاکو بەهۆیەوە کارێك بکەین کە یەزدان ئەوەمان بۆ جێبەجێ بکات کە داوای دەکەین.
بیرت نەچێت کە ڕۆژوو ئێمە دەگۆڕێت، یەزدان ناگۆڕێت. ڕۆژوو ڕێگەیەک نییە تاکو
نیشانی بدات کە لایەنی ڕۆحی ئێمە لە سەرەوەی خەڵکی دیکەوەیە. بەڕۆژووبوون دەبێت بە
ڕۆحێکی بێفیز و ئاکارێكی دڵشادەوە ئەنجام بدرێت. (مەتا ٦: ١٦- ١٨) دەڵێت: "كاتێك
بهڕۆژوو دهبن، ڕووگرژ مهبن وهك دووڕووان، چونكه ڕوویان دهگۆڕن تاكو بۆ خهڵكی
دهربخهن كه بهڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دهڵێم: ئهوانه پاداشتی خۆیان وهرگرتووه. بهڵام
تۆ كه بهڕۆژوو دهبیت، سهرت چهور بكه و دهموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خهڵك دهرنهكهوێت
كه بهڕۆژوویت، تهنها باوكی نهبینراوت نهبێت، باوكیشت ئهو كاره دهبینێت كه
به نهێنی ئهنجام دراوه، پاداشتت دهداتهوه."
تەرجەمەی لە ئینگلیزییەوە: بنیامین بارامی
ژێدەر: gotquestions.org
No comments:
Post a Comment