ئایا مەسیحییەکان و
موسڵمانان هەمان خودا دەپەرستن؟
هەندێ لایەنی هاوبەش هەیە لەنێوان تێڕوانینی مەسیحییەکان و موسڵمانان
لەسەر خودا. مەسیحییەکان بڕوایان وایە کە خودایەکی ئەزەلی و جاویدانی ئەم گەردوونەی
دروستکردوە، بەڵام موسڵمانەکان ئەم سیفەتانەیان داواتە پاڵ ئەڵڵا (الله). لەڕوانگەی مەسیحییەت و ئیسلامیشەوە
خودا بەتواناترینە، داناترینە و لە هەموو شوێنێک ئامادەیە.
جیاوازی بنەڕەتی نێوان ڕوانگەی ئیسلام
و مەسیحیەت بۆ خودا بریتییە لە بابەتی سێیانە (ثالوث)ی کتێبی پیرۆز. لە کتێبی
پیرۆزدا، خودا خۆی وەک یەک خودا لە سێ کەسدا نیشانداوە: خودای باوک، خودای کوڕ،
خودای ڕۆحی پیرۆز. لە کاتێکدا هەرکەسێکی سێیانە خودایەکی تەواوە. خودا سێ دانە نیە
بەڵکو سێ کەس لە یەک خودادایە.
کوڕی خودا لە شێوەی مرۆڤدا هات، ئەو
ڕاستییەی کە پێی وترا بەجەستەبوو (لۆقا ١: ٣٠- ٣٥، یۆحەنا ١: ١٤، کۆلۆسی ٢: ٩،
یەکەم یۆحەنا ٤: ١- ٣). عیسای مەسیح بە گیانسپاردنی لەسەر خاچ زاڵبوو بەسەر توانا
و سزای گوناه (ڕۆما ٦: ٢٣). عیسای مەسیح دوای زیندووبوونەوەی گەڕایەوە بۆ ئاسمان
تاکو لەگەڵ باوکی بێت و ڕۆحی پیرۆز بنێرێت بۆ باوەڕداران (کردار ١: ٨- ١١). ڕۆژێک
مەسیح دێتەوە سەر زەوی و حوکم و فەرمانڕەوایی دەکات (کرداری نێردراوان ١٠: ٤٢،
٤٣). ئەو کاسانەی کە بڕوایان بە عیسای خاوەن شکۆ هەیە لەگەڵ ئەودا دەژین، بەڵام
ئەو کەسانەی ڕەتیدەکەنەوە کە شوێنی بکەون ئەوا لە خودا دووردەخرێنەوە و دەخرێنە دۆزەخەوە.
"باوكی
ئاسمانی كوڕی خۆی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته ده‌ستی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به كوڕه‌كه بهێنێت
ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی كوڕه‌كه نییه ژیان
نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای له‌سه‌ر ده‌مێنێت" (یۆحەنا ٣: ٣٥- ٣٦). یان
عیسا توڕەیی خودا بەهۆی گوناهەکانت لەسەر خاچ هەڵدەگرێت یان ئەوەتا خۆت توڕەیی
خودا بەهۆی گوناهەکانت لە دۆزەخ هەڵدەگریت (یەکەم پەترۆس ٢: ٢٤).
سێیانە بۆ باوەڕی مەسیحییەکان زۆر
گرنگە. بەبێ سێیانە، دەرکەوتنی عیسا لە شێوەی کوڕی خودا بوونی نەدەبوو. بەبێ عیسای
مەسیح، هیچ ڕزگاربوونێک لە گوناه بوونی نەدەبوو. بەبێ ڕزگاربوونیش، گوناه هەمووان
بۆ جەهەنەمی ئەزەلی حوکمدەدات.
کەواتە، ئایا مەسیحیەکان و موسڵمانەکان
یەک خودا دەپەرستن؟ یان پرسیارێکی باشتر: ئایا مەسیحی و موسڵمان هەردووکیان
تێگەیشتنێکی دروستیان هەیە لەسەر ئەوەی کە خودا کێیە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە، بەدڵنیایەوە
نەخێرە! لەبەرئەوەی جیاوازی گرنگی نێوان موسڵمان و مەسیحییەکان چەمکی خودایە، ناکرێت
هەردوو باوەڕەکە ڕاست بن! خودای کتێبی پیرۆز، باسی
کێشەی گوناه دەکات و بە پێدانی تاقە کوڕەکەی چارەسەریی ئەو کێشەیەی کرد.
"له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا ئه‌وه‌نده
جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت كوڕه تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی
پێ بهێنێت له‌ناو نه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت. چونكه خودا كوڕه‌كه‌ی نه‌نارده جیهان
تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو جیهان به‌وه‌وه ڕزگاری ببێت. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی
پێ بهێنێت حوكم نادرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ناهێنێت ئه‌وا حوكم دراوه، چونكه
باوه‌ڕی به ناوی كوڕه تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه" (یۆحەنا ٣: ١٦- ١٨).
نوێژدەکەین کە عیسای مەسیح چاوی هەموو
لایەکمان بۆ بینین ڕاستی بکاتەوە!
تەرجەمەی لە ئینگلیزییەوە: بنیامین بارامی
سەرچاوە: gotquestions.org
No comments:
Post a Comment