نامەیەک لە بەهەشتەوە
بۆ خێزانە ئازیزەکەم، هەندێ شت هەیە
حەزدەکەم پێتانی بڵێم،
بەڵام بەر لە هەر شتێک دەمەوێ بزانن کە
بەسەلامەتی گەیشتم.
من لە بەهەشتەوە ئەم نامەیەتان بۆ
دەنووسم، لەسەرەوە لەلای خودا،
لێرە نە دڵتەنگی هەیە و نە فرمێسک، تەنیا
خۆشەویستی هەرمان هەیە.
تکایە دڵتەنگ مەبن،
تەنیا لەبەرئەوەی لەبەرچاوتان نیم،
بیرتان نەچێت، هەموو
بەیانی و نیوەڕۆ و شەوێک من لەلاتانم.
ئەوە ڕۆژەی کە ژیانی
سەر زەویم کۆتایی هات و جێمهێشتن،
خودا بەرزری کردمەوە
و لە باوەشی کردم و پێی گوتم: "بەخێرهاتنت دەکەم.
خۆشحاڵم کە دیسان دەتبینمەوە.
زۆرمان بیر دەکردی کە
ڕۆیشتی.
خێزانە ئازیزەکەشت
دواتر هەموویان لێرە دەبن.
لێرە زۆرم پێویست بە
تۆ بوو وەکو بەشێک لە پلانە گەورەکەم.
زۆر شت هەیە کە دەبێت
بیکەین بۆ یارمەتیدانی مرۆڤە فانییەکان."
پاشان خودا هەموو ئەو
کارانەی پێسپاردم کە دەیویست ئەنجامی بدەم.
گرنگترین داواکاریی،
چاودێری کردن و گرنگیدان بوو بە ئێوە.
هەموو ڕۆژانێکی
ژیانتان لەسەر زەوی من لەلاتان دەبم،
لەکاتی دڵتەنگبوونتان،
بۆ سڕینی فرمێسکەکانتان من لەوێم.
کاتێک شەو لەنێو
جێگەن و دەوری ڕۆژ بەرەو نەمان چووە،
من و خودا لە نیوە
شەودا لە هەموو شتێک نزیکترین لێتان.
کاتێک بیر لە ژیانی سەر
زەویم و ساڵە خۆشەکان دەکەنەوە،
مرۆڤ بوونتان
ڕەوایەتی ئەوە دەدات کە فرمێسکم بۆ بڕێژن.
دڵنیابن لەوەی کە
هەرچەندە ژیانی سەر زەویم بەکۆتا هاتووە،
بەڵام ئێستا لە هەموو
کاتێک زیاتر لێتانەوە نزیکم.
هاوڕێکانم، دڵنیا بن
کە خودا باشترینەکانی بۆ داناون.
من لێتانەوە دوور
نیم، تەنیا لەودیو لوتکەوەم.
ڕێگەی بەردەڵانتان
لەپێشە و دەبێت چەندین تەپە ببڕن،
ئەگەر هەر ڕۆژێک خەمی
خۆی بخوات، پێکەوە دەتوانین سەرکەوین.
ئەمە فەلسەفەی منە و
حەزدەکەم ببێت بە هی ئێوەش،
بە جیهان ببەخشە تاکو
جیهان پێت ببەخشێت.
ئەگەر دەتوانیت
هاوکاری کەسێک بکەیت کە لە خەم و ئازاردایە،
ئەوکات شەو دەتوانیت
بە خودا بڵێی، ڕۆژەکەم بەفیڕۆ نەڕۆیشت.
ئێستا باوەڕ دەکەم کە
ژیانم بەنرخ و سوودبەخشە،
چونکە دەزانم،
بەڕێگاوە خەندەم خستە سەر لێوی کەسێک.
کاتێك لەسەر
شەقامەکان دەڕۆن و بیر لە من دەکەنەوە،
منیش هاوقەدەمتانم
تەنیا نیو شەقاو لێتانەوە دوورم.
کاتێك ڕوخسارتان هەست
بە نەسیمی با دەکات،
ئەوە منم کە لە
ئامێزتان دەگرم یان بە نەرمی باوەشتان پێدا دەکەم.
کە کاتی ئەوە هات لە
جەستەتان بێنە دەرەوە و جیاببنەوە،
بیرتان بێت کە ناڕۆن
بەڵکو دێن بۆ ماڵەوە بۆ لای من.
لەم سەری سەرەوە پێتان
دەڵێم هەمیشە خۆشمدەوێن،
بە زوویی نامەی
دیکەتان بۆ دەنێرمەوە.
تێبینی: خوداش سڵاوی
هەیە بۆتان.
نووسەر: نەناسراو
تەرجەمەی لە ئینگلیزییەوە:
بنیامین بارامی
ژێدەر: www.inspire21.com
No comments:
Post a Comment